بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە پەلەیەکی بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی نییە.
ڕاشیگەیاند: هاوپەیمانی فەتح پەلەیەکی لەوبارەیە نییە، چونکە دانوستان و لێک تێگەیشتنمان بەردەوام و پاوەجێیە و لە سەر ئەو بڕوایەین کە لە دڵی ئەو دانوستانانە هاوپەیمانی گەورە و بە هێز بێتە دەرێ، کە لە رۆژانی داهاتوودا ڕایدەگەیێنین.
ئەسەدی جەختی کرد: زۆر لایەن لە گەڵ پلانی ئێمەدا هاوڕان. دەرگاکانی ئێمە بەڕووی هەموو گرووپێکی سیاسی کە حەز بە هاوبەشی لە گەڵ ئێمەدا دەکەن، کراوەیە.
لە لایەکی دیکەوە عەبدوهادی سەعداوی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هاوپەیمانی گەورە بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح ڕادەگەیێندرێت. دەوڵەتی یاسا هەنگاوی بێر لێ کراوە هەڵدەگەرێت، نەک هەنگاوی میدیایی.
ڕاشیگەیاند: گرووپگەلی کوردی و سوننە کە لە هەولێر کۆبوونەتەوە، پەیامێکی ئیجابیان ناردووە بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی گەورە.
Your Comment