کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان بە وتەکانی رێبەری باڵا

میدیاگەلی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی سەردێری وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕش بە شێوەی هەواڵی بە پەلە، ڕوانیانە ڕەنگدانەوەی وتەکانی بەڕێزیان لە دیداری چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەر لە نیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە دیداری هەزاران کەس لە چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی، لێدوانگەلێکی ستراتژیکیان ئاراستە کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بە دوو مانشێت و لە قەوارەی هەواڵێکی بە پەلە ئەو لێدوانانەی بەڕێزیان ڕۆمال دا و لە هەواڵێکدا نووشی: رێبەری باڵا ڕایگەیاند کە کێشەگەلی ئێران ناوخۆیین و ناکرێت بڵێین کە کێشەکانمان بە هۆی گەمارۆوە بووە.

ئەو هەواڵدەرییە لە هەواڵێکی بە پەلەی دیکەدا لە زمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی نووسی: نە لە گەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەین و نە هەنگاو دەنێینە مەیدانی شەڕەوە.

رۆیتێرزیش بە مانشێتی "رێبەری ئێران دانوستانگەلی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکای قەدەغە کرد"، وتەکانی بەڕێزیان ڕۆماڵ و ڕوانیانە ڕەنگدانەوەیان لە ناوخۆی ئێران و لە ئاستی نێودەوڵەتی .

هەروەها "نیۆ ئیندین ئێکسپرێس" هەواڵی وتەدانی رێبەری باڵای بە مانشێتی "نە لە گەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەین و نە شەڕ دەکەین" بڵاو کردەوە.

هاوکات میدل ئیست ئای لەوبارەیەوە نووسی: رێبەری ئێران دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکای قەدەغە کرد.

بیزینێس ستانداردیش هەمان ڕستە لە لێدوانەکانی رێبەری بالای کردۆتە مانشێت و نووسی: "نە لە گەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەین و نە دانوستان دەکەین".

ڕادیۆ ئازادای ئەورووپاش لەوبارەیەوە نووسی: رێبەری باڵای ئێران خوازیاری بەڕێوەبەریی باشتر لە دژی گەمارۆکان بوو.

هاوکات ئێکۆنۆمیک تایمز بە دانانی مانشێتی "نە دانوستان و نە شەڕ لە گەڵ ئەمریکا" هەواڵی وتەکانی رێبەری باڵای ڕۆماڵ دا.

هەروەها ئیندین توودەی مانشێتی "نە شەڕ و نە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا" بۆ لێدوانەکانی رێبەری باڵا هەڵبژارد و ترەندی ئازەربایجان لەوبارەیەوە نووسی: رێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند کە ئێران بە پلان داڕشتنی باشتر بە سەر گەمارۆکانی ئەمریکادا زاڵ دەبێت.

News Code 20980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =