بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، سەرچاوەیەکی عێراقی لە سەر وردەکاری نوێ سەبارەت بە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش نووسی.
ئەو سەرچاوە وتیشی: سەرچاوە هەواڵگرییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە عێراقییەکان لە مانگی ژووئەنی ڕابردوو شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعشیان کردە ئامانج لە خاکی سووریا کە بە پێی زانیاری ورد بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی داعشی و بریندار بوونی چەند کەسیان.
بە وتەی ئەو سەرچاوە عێراقییە؛ لە نێوان بریندار بووەکاندا ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعشیش هەبووە. ئەو هێرشە بووە هۆی ئەوەی کە بچێتە حاڵەتی غەیبووبە و نەتوانێت کاروبار ڕێک بخات و هەر بۆیە سەرکردە داعشییە نا عێراقییەکان کەسێک بە ناوی ئەبوو عوسمان تونسییان هەڵبژارد کە ئەوە بووە هۆی دژایەتی بەربڵاو و دوو دەستەیی توند لە نێوان داعشییەکان چونکوو سەرکردە عێراقییەکان لە گەڵ بەربژێر بوونی توونسی دژایەتییان هەیە.
Your Comment