شەڕ نابێت و دانوستانیش ناکەین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: کورت بلێم: شەڕ نابێت و ئێمەش دانوستان ناکەین.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۲ی گەلاوێژ لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی وڵات لەوانە ژمارەیەک لە خەڵکی کوردستان دیداریان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە هۆی هەندێ کەمتەرخەمیی و بێ تەدبیرییەکان دراوی وڵات کەوتە دەستی ئەو کەسانەی کە کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت، وتیان: ئەم کێشە پەیوەندی بە شێوازی بەرێوەبەرایەتی و سیاسەتدارێژی کاربەڕێکەرییە.

ڕێبەری لە سەر چەندین تەوەری گرینگ لەوانە کێشەی بژێوی خەڵک، گرانی و بازاڕی دراو و کێشەی ئابووری وڵات قسەیان کرد.

ڕێبەری وتیان: ئەمریکا ئێستا پێشنیاری دانوستانی داوە؛ ئەمە نوێ نییە، لەسەرەتای شۆڕشەوە بووە. بوچی دانوستان ناکەین؟ ئەمریکاییەکان فرموولی دانوستانیان ئەمەیە؛ چونکوو ئەمریکاییەکان پشتیان بە هێز و پارە بەستووە، گفتوگۆ بە مامەڵە دەزانن. ئەمریکا کاتێک دەیەوێت لەگەڵ لایەنێک دانوستان بکات، ئامانجی سەرەکی خۆی دیاری دەکات و یەک هەنگاویش ناکشیتەوە.

وتیشیان: ئەمریکا هیچ خاڵێک بە لایەنی بەرانبەری نادات تەنیا بەڵێن نەبێت. کاتێک کار لە کار ترزا و خاڵی خۆی وەرگرت، بەڵێنەکانی پێشێل دەکات. ئەمە شێوازی دانوستانی ئەمریکاییەکانە. ئێستا لەگەڵ ئەم دەوڵەتە ساختەچیەدا دەشێ دانوستان بکەین؟

 ڕاشیانگەیاند: بەرجام نموونەی ڕوونی ئەم بابەتە بوو، من زۆر سەختم دەگرت. هەڵبەت هەندێ هێڵی سووریشم دیاری کرد کە لەبەرچاو نەگیرا.

جەختیشی کرد: کەواتە ئیمام دانوستان لەگەڵ ئەمریکای قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.

News Code 20971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =