AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٢ ١٣:٤٩

به‌رده‌وام بوونی پێشڕه‌وی سوپای سووریا؛

داعشییه‌کان له‌ ناوچه‌یه‌کی ۲۵۰ کیلۆمه‌تری گه‌ماڕۆ دراون

داعشییه‌کان له‌ ناوچه‌یه‌کی ۲۵۰ کیلۆمه‌تری گه‌ماڕۆ دراون

سوپای سووریا هاوکات له‌گه‌ڵ پاک کردنه‌وه‌ی بیاوانی سوه‌یدا لە تیرۆریسته‌کان، داعشییه‌کانی له‌ ناوچه‌یه‌کی بچووک له‌ بیاوانه‌کانی دیمەشق گه‌ماڕۆ داوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند: سوپای سووریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌کانی له‌ بیاوانی سوه‌یدا و چه‌ندین ناوچه‌ و ته‌پۆڵکه‌ی نوێی کۆنترۆڵ کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سوپای سووریا له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ناوچه‌ی قه‌بر شێخ له‌ نێوان سوه‌یدا و دیمەشق کۆنترۆڵ کردووه‌ و پێگه‌ی خۆیی به‌هێز کردووه‌.

هێزه‌کانی سووریا دوێنێ کاروانێکی ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کانیان له‌ ڕه‌زیمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌قانده‌وه‌ و له‌ناو برد. هه‌روه‌ها هێزه‌ سوورییه‌کان توانیان له‌ ناوچه‌ی ڕامی و شه‌به‌ک ته‌پۆڵکه‌ی مه‌نت حه‌سان کۆنترۆڵ بکه‌ن هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی زه‌بع و ڕیاحه‌ش له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد کرا.

سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕاپۆرتیان داوه‌ که‌ داعشییه‌کان له‌ ناوچه‌یه‌کی بچووکی ۲۵۰ کیلۆمه‌تری گه‌ماڕۆ دراون و دواجار بیاوانه‌کانی نێوان سوه‌یدا و دیمەشقیش ئازاد ده‌کرێت.

سوپای سووریا له‌ ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌م ناوچانه‌یان ئازاد کردووه‌: خه‌ربه‌ ئه‌مباشی، شه‌هرییه‌، ڕسووم مه‌روه‌ش، زه‌ریبییه‌، واید ڕه‌ملیان، وادی شه‌جه‌ره‌، زه‌مله‌ هاسر، نه‌هیان و ناوچه‌ی ته‌ل عه‌له‌م.

News ID 20969

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha