به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوارنیوز، ساڵح موسلم، ئه‌ندامی باڵای په‌یه‌ده سه‌باره‌ت دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی لێدوانی دا.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: له ڕاستیدا ئێمه به ئه‌نجام دانی ئه‌م دانوستانه له هه‌وڵ داین که ده‌ستکه‌وته‌کانی ساڵانی ڕابردوو وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. ساڵانی ڕابردوو مه‌جال بۆ ئه‌م شتانه نه‌بوو، ئێسته دۆخه‌که زیاتر ڕوون و ئارام ده‌بێته‌وه و بێ گومان دانوستانه‌کانیش پێویست بوونی خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: سووریا به هیچ له‌ونێک سووریای ڕابردوو نابێت. له‌م وڵاته ده‌بێت به‌ڕێوه چوونێکی نوێ بێته ئاراوه که ناوه‌ندگه‌رایی تێدا نه‌بێت. ئه‌و سیستمه‌ی کوردی سووریا دروستی کردووه ده‌توانێت ببێته نه‌مانه بۆ هه‌موو سووریای مودێڕن.
Your Comment