به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سی ئێن ئێنی تورک، لێژنه‌یه‌کی تورکیایی له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات تاکوو سه‌باره‌ت به ناکۆکی و گرژییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن.
په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و تورکیا به تایبه‌ت له میانه‌ی مانگی داهاتوو پڕ بووه له ناکۆکی. له لایه‌کی دیکه‌وه ناکۆکی له سه‌ر کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیا، ڕاده‌ست نه‌کردنی فڕۆکه‌ی ئێف ۳۵ به تورکیا، پشتیوانی ئه‌مریکا له کوردی سووریا و گرتنی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مریکایی بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی و گرژییه‌کی مێژوویی له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن.
ئه‌مریکا به هۆی ئازاد نه‌کردنی قشه ئه‌مریکاییه دوو وه‌زیری تورکیای گه‌ماڕۆ دا و ئه‌ردۆغانیش له وڵامدا دوو وه‌زیری داد و ناخۆی ئه‌مریکای گه‌ماڕۆ دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که لیره‌ی تورکی هاڕه بکات بۆ که‌مترین نرخ له مێژوو له به‌رنابه‌ر دۆلار .
Your Comment