به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماده‌یی خۆیی ڕاگه‌یاند.
ترامپ وتی: ئاماده‌یه بێ هیچ مه‌رجێک له‌گه‌ڵ ڕۆحانی دیدار و گفتوگۆ بکات.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر کات ئه‌وان بیانه‌وێت ئاماده‌م که دیداره‌که ئه‌نجام بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کۆنفڕانسێکی مێدیایی دوێنێ شه‌و له وڵامی هه‌واڵنێرێک که پرسی: چۆن ده‌توانن گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران که‌م بکه‌نه‌وه؟، وتی: نازانم ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن یان نا. ئێمه هیچ پێش مه‌رجێکمان بۆ دیدار نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م کاره هه‌م بۆ ئێران و هه‌م بۆ هه‌موو جیهان باش ده‌بێت.
ئه‌و له به‌شێک له قسه‌کانی خۆی زیادی کرد: ئێمه هه‌موو وڵاتانی جیهان هان ده‌ده‌ین ئێران بۆ چالاکییه ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی بخه‌نه ژێر گوشار.
ترامپ جه‌ختی کرد: له‌مباره‌وه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێک بێت دیدار بکات.
شایانی باسه ئه‌م قسانه دوای سوکایه‌تی کردنی ترامپ به ئێران و وڵامی تووندی به‌رپرسانی ئێران به پاگه‌نده بێ بنه‌ماکانی ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment