بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ڕۆژی ڕابردوو ۳۱ی پووشپەڕ لە دیدارێکدا بە ئاماژە بە پیلانی دزێوی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە ناوی مامەڵەی سەدە بۆ فەلەستین و قودسی شەریف، ڕایانگەیاند: بە جوولەکە کردنی فەلەستین، خەوی ئاڵۆزە کە بینیویانە. نە دێتە دی و نە مامەڵەی سەدەیش ئەنجام دەبێت.
پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی چەند ڕۆژ لەمەو پێش، یاسایەکی پەسەند کرد کە بەو پێیە، مافی چارەی خۆنووسین لە موسڵمانان و مەسیحییەکانی دانیشتووی نیشتمانە داگیرکراوەکان وەرگیراوەتەوە و تەنیا جوولەکە کان مافی ئەوەیان هەیە.
هاوکات لەگەڵ ئەم پلانە، ئەمریکا پلانێکی نافەرمی بۆ دەستیپێکی کردنی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی داگیرکەران و فەلەستینییەکان لە ژێر ناوی مامەڵەی سەدە، داڕشتووە.
Your Comment