AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ١ ١٨:٢١

تیرۆری ۲ زانای فەلەستینی لە جەزایەر

تیرۆری ۲ زانای فەلەستینی لە جەزایەر

دوو زانای فەلەستینی بە شێوازێکی گوماناوی لە جەزایر تیرۆر کران و وەک دیارە لە لایەن ئەندامانی سیخۆڕی ئیسڕائیلەوە ئەنجام بووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، دوو زانای فەلەستینی ڕۆژی یەکشەمە لە شوقەیەک لە جەزایەر کوژران.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە سلێمان محەمەد فەڕا و محەمەد حەمید بەنا دوو زانای فەلەستینی بوون کە بە شێوازێکی گوماناوی لە جەزایر کوژراون.

ئەم دوو زانا فەلەستینییە خەڵکی خان یونس بوون کە بە ئەگەری زۆر لە لایەن ئیسڕائیل و موسادەوە تیرۆر کراون.

لە چەند مانگی ڕابردوو ڕژیمی زایۆنی چەند زانایەکی فەلەستینی دیکەشی لە وڵاتانی دیکە کوشتووە.

لە مانگی گوڵانی ڕابردوو فادی بەتش زانایەکی دیکەی فەلەستینی لە کوالالامپور تیرۆر کرا و حەماس ڕایگەیاند کە جێپەنجەی موساد لەم تیرۆرەدا دەبینرێت.

News ID 20469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha