بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دەرەوە، ئەندامێتی ئێرانی لە پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە فەرمی ڕاگەیاند.
پڕۆژە یاسای ئەندامێتی ئێران لە پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوسراو بە ئا سێ ئان پاش رەخنەی ئەنجومەنی چاوەدێران و جەختی دووبارەی مەجلیس بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی کۆتایی نێردرایە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات کە لە کۆتاییدا لە کۆبوونەوەی ١٦ ی پووشپەڕی مەکۆ، پەسەندکراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا.
لە دەقی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک کۆماردا بۆ وەزارەتی دەرەوە هاتووە: لە مادەی سەد و بیست و سێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئسیلامی ئێران، یاسای چوونە ڕیزی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە لە کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی سیشەممە رێکەوتی ٢٢ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٧ ی مەجلیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا و لە ڕێکەوتی ١٦/٠٤/٩٧ لە لایەن مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتەوە پەسەند کرا و لە رێکەوتی ٢٥/٠٤/٩٧ نێردرایەوە بۆ مەجلیس.
Your Comment