AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ١٣:٣٥

ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس یاسای وڵاتی یەهوودی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس یاسای وڵاتی یەهوودی ئیدانە کرد

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە کاردانەوە بە واژۆ کردنی یاسای وڵاتی یەهود لە لایەن کنێسێتی ئیسڕائیل وتی: ئەم یاسایە نیژاد پەرەستانە و نادادپەروەرانەیە و دژی هەموو یاسا نێو نەتەوەییەکانە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی عەرەبستان واس، عەبدول لەتیف بن ڕاشد زیانی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس واژۆ کردنی یاسای وڵاتی یەهود لە لایەن کنێسێتی ئیسڕائیلی ئیدانە کرد.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس ئەم یاسایە بە نژادپەرەستانە و نادادپەروەرانە و دژی هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان دەزانێت. ئەم یاسایە لە دژی فەلەستینییەکانە و بە ئاشکرا مافی فەلەستینییەکانی پێشێل کردووە کە خاکیان دەگیر کراوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی داوە کە ئەم یاسایە بۆ پشتیوانی لە نژادپەرەستی و پاکتاوی قەومی فەلەستینییەکانە. ئیسڕائیل ئامادە نییە مل بە یاسا نێونەتەوەییەکان بدات و ئامانجەکانی خۆی دژی فەلەستینیەکانە جێبەجێ دەکات.

زیانی لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان داوای کرد تاکوو بە ئەرکی خۆیان سەبارەت بە ئیسڕائیل هەستن و یاسا نێو نەتەوەییەکان جێبەجێ بکەن.

ئەو هەروەها لە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی داوای کرد تاکوو لە خەڵکی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافەکانیان پشتیوانی بکەن.

News ID 20392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha