به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ئاژانسی ڕۆیتەز لە زاری پۆلیس و چەند سەرچاوەیەکی تەندروستی ئەوەی بڵاوکردەوە، خۆپیشاندەرێک لەبەردەم یەکێک لە بارەگاکانی ڕێکخراوی بەدر لە شاری دیوانیە کوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، خۆپیشاندەران چوونەتە بەردەم بارەگایەکی ڕێکخراوی بەدر، پاسەوانەکانیش لە کاتی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیانکردووە، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوانی تر برینداربوون.
هەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا و کەمێک پێش ئێستا، لە شاری نەجەف لە کاتی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵان بەهۆی کاریگەربوونی بە گازی فرمێسکرێژ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتیش، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا، جگە لە کوژرانی دوو خۆپیشاندەر لە دیوانیە و نەجەف، ٤٥ کەسی تر لە برینداربوون.
ئێن ئارتی نووسی:بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، پێشتر ١٢ خۆپیشاندەر کوژرابوون و نزیکەی ٢٠٠ کەسی تر برینداربوون، زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
Your Comment