به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسەین ئەمیر عەبدۆڵاهیان، ڕاوێژکاری نێونەتەوەیی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی کەوسەر وتی: ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا شارەزای شەڕی دژە تیرۆرن و لە سەر داوای فەرمی دەمیشق و شەخسی بەشار ئەسەد لەم وڵاتەن. ئێمە بە سیاسیەکانی ڕووسیا و ئەوانی دیکەش وتوومانە کە بڕیار سەبارەت بەم بابەتە تەنیا ئێران و سووریا دەیدەن، ئێمە دەمێننیەوە لە سووریا تاکوو کۆتایی شەڕی دژە تیرۆر لەم وڵاتە بێت.
ئەو زیادی کرد: بەرپرسانی ڕووسیاش دەنگۆی ئەوەی کە ڕووسیا داوای لە ئێران کردبێت لە سووریا بکشێتەوە، ڕەت کردەوە. وەک وتم مانەوەی ڕاوێژکارە ئێرانییەکان پەیوەندی بە بڕیاری بەشار ئەسەد و بەرپرسانی ئێرانییەوە هەیە. نە ئەمریکا و نە ڕووسیا لەو پێگەیە نین سەبارەت بەم بابەتە بڕیار بدەن.
ئەمیر عەبدۆڵاهیان سەبارەت بە ئیسڕائیل وتی: ئێمە باش دەزانین ئیسڕائیل لە پشت هەموو دوژمنکارییەکانی ئێرانە و قبوڵ ناکرێت لە خاکی دراوسێکانمانەوە پیان لە دژی ئێمە بگێڕێت و کاری تیرۆریستی لە ناوخۆی ئێران ئەنجام بدات. ئێران لە سووریا لە سەر داوای دەمیشق و بۆ شەڕی دژە تیرۆر ئامادەیە و هەر شوێنێک دەمیشق بێژێت ئێمە بەشداری دەکەین، تەنانەت ئەگەر ڕژیمی زایۆنیش دژی بێستێت.
سەبارەت بە گفتوگۆی ئێران بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسڕائیل و ئەمریکا ڕایگەیاند: بڕێکلایان وایە کە ئێران ڕەنگە دانوستانی نەهێنی لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا هەبێت تاکوو نێوەندگیری لە نێوان تاران و ڕژیمی زایونی بکەن، ئەمە هەڵەیە. بڕوانن دوای ٤۰ ساڵ وڵاتی ئێمە هێشتا سوورە کە زایونییەکان داگیرکەرن و باجەکەیشی دەدات.
عەبدۆڵاهیان زیادی کرد: بەڵام سەبارەت بە ئەمریکا لە سەر ئەم بڕوایەم ئەگەر واشنتۆن پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی و جێبەجێیان بکات و ڕێزی بەرانبەرەکەی بگرێت، تاران ئامادەیە گفتوگۆی لەکەڵ بکات. کێشە ئەوەیە کە ئەمریکا پێبەند نییە، لە ئێستە دۆخی نێوان تاران و واشنتۆن زۆر خراپە، ئەمریکا ناوە ناوە پەیام بۆ گفتوگۆ دەنێرێت، بەڵام ئێستە کەس بڕوای بە ئەمریکا نەماوە.
ڕاوێژکاری نێونەتەوەیی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سەبارەت بە قەیرانی یەمەن ئاماژەی دا: لام وایە یەمەن زۆنگاوێک بوو کە ئیسڕائیل بۆ عەرەبستانی ساز کرد تاکوو وڵاتاتی ئیسلامی زیاتر تێوەگلن و بخنکن. ئەوان لایان وابوو دوای عێراق و سووریا نوبەی عەربستانە تاکوو لاواز بکرێت، ئەگەرچی عەرەبستان خزمەتی زۆری کردون بەڵام وەک چۆن پیلانی دابەش کردنی ئێران و تورکیایان هەیە، عەرەبستانیش دابەش دەکەن. سەلمان و بنەماڵەکەی فریویان خواردووە و چی دیکە ناتوانن لەم زۆنگاوە دەرباز بن.
زیادیشی کرد: من دوو بە دوو لە سەرەتای هێرشی یەمەن بە عادڵ جوبەیرم وت ڕێگەچارەی یەمەن سیاسییە و دەبێت دانوستان بکرێت. بەڵام جوبەیر بە لووت بەرزی وتی تەنیا لە ۳ حەفتە حوسییەکان لەناو دەبەین، منیش وتم باشە با بیبینین، ئێستە ٤ ساڵ لە بەرخودانی یەمەنییەکان تێپەڕ بووە، تەنانەت ئەورووپایی و ئەمریکاییەکانیش بە سعوودییەیان وتووە یەمەن ڕێکاری سەربازی نییە بەڵام گوێ بۆ کەس ناگرن.
ئەمیر عەبدۆڵاهیان لەبارەی سیاسەتی گشتی ئێران لە ناوچەکە جەختی کرد: ئێمە لە دوای ئەوەین قەیرانی یەمەن بە دانوستان چارەسەر بکرێت و دۆخی ناوچەکە سەقامگیر بێت و ئاشتی جێگیر بێت. تۆمەتی ناردنی مووشەک لە لایەن ئێران بۆ حوسییەکان نادروستە. ئێمە لە سەر ئەم بڕوایەین ئەگەر یەمەن ئەمنیەتی خۆی لە دەست بدات، سعوودییە و ئیمارات نائەمن دەبن و بەرەو هەموو ناوچەکەش بڵاو دەبێتەوە، هەر بۆیە ئێە هەرگیز بەم دۆخەی ئێستەی یەمەن ڕازی نین، ئێمە دەیان جار بە بەرپرسانی عەرەبستان و یەمەن وتوومانە کە ڕێگە چارەی یەمەن تەنیا دانوستان و گفتوگۆی سیاسییە.
Your Comment