بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، مایک پەمپەئۆ دوێنێ ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمین جار لە ۹ ساڵی رابردوو دایە کە ژنراڵەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور پێکەوە دیدار دەکەن. لەم دانوستانە بەرپرسانی هەر دوو لا ڕێککەوتن کە کاری هاوبەش بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازانی ئەمریکایی بێ سەر و شوێن لە شەڕی کۆریا (۵۳-۱۹۵۰) دەست پێ بکەن.
ئەو زیادی کرد: دانوستانەکان زۆر باش و دڵنیاکەرەوە بوون و بەڵێنی پتەو دراوە.
شایانی باسە کە گەڕانەوەی تەرمی سەربازانی ئەمریکایی بۆ وڵاتەکەیان یەکێک لە ڕێککەوتنەکانی نێوان ترامپ و کەم جۆنگ ئۆن لە دیداری سەنگاپوور بوو.
Your Comment