بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە و لە میانەی شەڕی تیجاری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەورووپا ڕایگەیاند: "یەکێتی ئەورووپا دوژمنی ئێمەیە".
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی CNS و لە کاتێکدا کە لە سکاتلەند و لە زەویی گوڵفی خۆیدا بوو، وتیشی: لام وایە کە دوژمنانی زۆرمان هەیە. بە بڕوای من یەکێتی ئەورووپا لە بابەتی ئەو هەڵوێستەی کە لە بواری بازرگانی لە ئێمەدا هەیەتی، وەک دوژمنێک وێنا دەکرێت.
ترامپ زیادی کرد: ئێستا ڕەنگە یەکێتی ئەورووپاتان بۆ وێنا نەکرێت؛ بەڵام ئەوان دوژمنن.
ناوبراو لە درێژەدا بە دانانی اوی وڵاتانی چین و ڕووسیا لە پەنای ناوی یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند: ڕووسیاش بە هۆکارگەلێکی دیار دوژمنە. چین-یش لە گۆسەنیگای ئابووریی دوژمنی ئێمەیە و بە دڵنیایی ئەوان وەک دوژمن وێنا دەکرێن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشیگەیاند: بەڵام ئەو قسانە بەو مانایە نییە کە ئەوان خراپن، بەڵکوو بەو مانایە کە ئەوان ڕکابەری ئەمریکان. ئەوان دەیانەوێ سوود ببەن و ئێمەش دەمانەوێ سوود ببەین.
ترامپ جەختی کرد: من ڕیزم هەیە بە سەرۆکانی ئەو وڵاتانە؛ بەڵام ئەوان بە ڕاستی بەهرە لە ئێمە دەبەن. زۆربەی ئەوان ئەندامی ناتۆن و تێچووەکانی خۆیان نادەن.
Your Comment