دۆخی نەجەف لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە

پارێزگاری نەجەف لە کۆنتڕۆڵ و دەست گرتن بە سەر دۆخی ئەو پارێزگایەی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، لوی یاسری پارێزگاری نەجەف ڕایگەیاند کە دۆخی پارێزگای نەجەف سەقامگیرە.

ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان مافی هەمووانە. دۆخی ئەمنی لە پارێزگا سەقامگیرە و یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە ئارادا نییە. ئێمە وەفدێک لە شێخ و گەورەکانی نەجەف بۆ دیدار لە گەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئاگادارکردنەوەی لە ویستی و داواکاریی خۆپیشاندەران پێک دەهێنین.

شایانی باسە کە پارێزگای نەجەف-یش لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو شایەدی خۆپیشاندانی بەربڵاو و داخرانی فرۆکەخانەی نەجەف بە هۆی ناڕەزایەتییەکان بووە.

News Code 20271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =