ڕێککەوتنی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆچ کردن

مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ۱٨ مانگ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی کۆچ کردن بە ڕێککەوتن گەیشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت کۆچ کردن و ژیانەوەی مافی پەنابەری بە ڕێککەوتن گەیشت.

ڕێککەوتن سەبارەت بە کۆچ کردنی ڕێکوپێک و یاسایی بڕیار وایە بە فەرمی لە کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ۱۰ بۆ ۱۱ دیسامبەر لە مەراکش بەڕێوە دەچێت، دەنگی پێ بدرێت.

بە پێی قسەکانی میروسلاو لاچاک، سەرۆکی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕێککەوتنە نە بۆ پەرەدان بە کۆچ کرنە نە بۆ بەر گرتنی. وڵاتان مافی خۆیانە یاساکانی جێبەجێ بکەن یان نا.

بەم حاڵەشەوە ئەو ئاماژەی کرد کە ئەمە باشترین چوارچێوەیە کە جیهان تاکوو ئێستە سەبارەت بە کۆچ کردن دایڕشتووە و ئەنجامی ۱٨ مانگ دانوستان سەبارەت بە خەسارەکانی دیاردەی کوچ کردن و پەنابەرییە.

ئانتۆنیۆ گوترش هیوای خواستووە کە ئەم ڕێێکەوتنە لە لایەن هەموو ۱۹۳ وڵاتی جیهانەوە واژۆ بکرێت و ببێتە بەیسێکی پتەو بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆچ کردن لە ئاستی جیهان.

ئیدارەی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی کردووە کە ئەمە خاڵێکی گرنگە کە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە هۆی یاسایی بوونەوەی دیاردەی کۆچ کردن و وڵاتانی جیهان بە شێوازێکی یەکسان ڕووبەڕووی دەبنەوە، لە ئێستادا ۲٦۰ ملیۆن کوچبەر و پەنابەر لە جیهاندا بوونی هەیە.

News Code 20239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =