بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن بیگلەری لە ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی کردنەوەی دەزگای دێیاری لە سەقز بە ئاماژە بە کەڵکەڵەی خەڵکی ئەو شارە بۆ کردنەوەی بازاڕچەی سەیف ڕایگەیاند: بەمزووانە دانیشتنێکی هاوبەش لە نێوان بەرپرسانی ئێرانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان و من لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو هەروەها ڕوانییە گلەیی دێیاران لە دۆخی مووچەی کاریان و ڕاشیگەیاند: بەو مەبەستە لە پلانی کۆگری دێیارن لە دانیشتنی کراوەی مەجلیس بەرگری دەکەم.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کامیل کەریمیان سەرپەرەشتی فەرمانداریی سەقز وێرای نرخاندنی پێگە و ڕۆڵی گرینگی دێیاران لە گەشەی ئابووریی گوندەکان، وتی: ١٥ ملیارد تمەن وامی کاردۆزی لە گوندەکان بە بەهرەی ٤ لە سەدی دەدرێتە گوندەکانی ئەو شارە.
Your Comment