بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە قاچاخی مرۆڤ کە ئێرانیشی تۆمەتبار کردووە، وتی: ئەم ڕاپۆرتەلاینگرانە و کینەوەرزانە و سیاسییە کە بە سەرچاوەی ناڕوون و درۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی تۆمەتبار کردووە بە قاچاخی مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا.
قاسمی زیادی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو بەم کارانە سیاسەتە هەڵەکانی خۆی بشارێتەوە کە بووەتە هۆی دروست بوونی گرووپە مافیاییەکانی قاچاخی مرۆڤ لە جیهاندا. بە تایبەت لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا کە بەستێن بۆ گرووپە قاچاخەکانی مرۆڤ یەکجار لەبارە.
ئەو ئاماژەی دا: نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڤاچاخی ژنان و منداڵان یەکجار بەرز بووەتەوە. ڕاپۆرتی یەکلایەنە و بێ بنەما و سیاسی بڵاو کردنەوە لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ وەک قاچاخی مرۆڤ دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە. ئەمە هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی جیهان کەمتر لە دوای شەڕی دژ بە دیاردەی قاچاخ بن و ئەمەش بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی ئەمریکایە.
Your Comment