تێچووی خۆبەدەستەوەدان زۆر زیاتر لە بەرخۆدان و خۆڕاگرییە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: تێچووی خۆبەدەستەوەدان زۆر زیاتر لە تێچووی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە و بەرژەوەندی و دەستکەوتەکانی خۆراگری سەدان ئەوەندە زیاتر لە تێچووەکانی خۆبەدەستەوەدانە.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۹ی پووشپەڕ، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕش سەردانی زانکۆی ئیمام حسێنی کرد.

ڕێبەری لەم ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمن بۆ قڵیش خستنە ناو نیزامی ئیسلامی و خەڵک،  داوایان لە بەرپرسان کرد ئاوڕلە هۆشیاری ، خۆڕاگری، ڕاوێژ و یەکگرتوویی نەتەوەیی و دووری لە ژیانی پاشایەتی بدەنەوە.

 جەختیشیان کرد: ئەگەر برگەکانی بەهێز بوونی نەتەوەیی پتەو بکرێنەوە و لە بەرانبەر دوژمندا سست نەبن، خراپە خوازان جارێکی دیکە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان  شکست دەخوەن.

 وتیشیان بۆ بێ ئاکام بوونی پیلانەکانی دوژمنان دەبێ خۆ پارێز و سەبوور بین و زیادیان کرد: شۆڕشی ئیسلامی، ڕیشەدار، داهاتوودارە و گەیشتن بە ئارمانجە باڵاکان پێویستی بە سەبووری و خۆڕاگرییە.

 وتیشیان: خۆپارێزیی بە مانای هۆش بە خۆوە بوون لە بەرانبەر دوژمنە و پێداویستی ئەم هۆش بە خۆوە بوونە لە بەرانبەر پیلانی دوژمن و متمانە نەکردن بە ئەو، ژیری و خۆبواردن لە سستییە.

 جەختیشیان کرد ئەگەر سەرجەم گەنجان و بەرپرسانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی و سەربازی وڵات ئەم سەبووری و خۆپارێزییە بەکاربێنن، پشتیوان بە خوا هیچ زەبرێک نادرێت.

  ڕێبەری ئەوەشیان وت کە سوپای پاسداران یەکێکە لە بڕگەکانی بەهێزیی ئێران و دەبێ لە دەفرایەتییە زۆرەکانی کەڵک وەربگیردرێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزبکرێتەوە.

News Code 19894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =