به ڕاپۆرتی ئاژناسی مێهر، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی تی ئاڕ تی تورکیا سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر قه‌ندیل وتی: ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی په‌که‌که و په‌ژاک له ئێستا هێرش ناکه‌نه سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه له داهاتوودا هێرش نه‌که‌نه سر و تارانیش باش له‌م مه‌ترسییه ئاگاداره.
ئه‌و زیادی کرد: که‌سێک ناتوانێت پاگه‌نده بکات که ئه‌وان له دوای دابه‌ش کردنی ئێرانیش نین و ئێران ئه‌مه‌ش ده‌زانێت، که‌واته پێویسته هه‌ر دوو وڵات له‌مڕووه‌وه هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن. وه‌ک هه‌میشه له نێوان ئێران و په‌که‌که شه‌ڕ بوونی نییه به‌ڵام ئێران ده‌زانێت که لقی په‌که‌که که په‌ژاکه، له یه‌که‌مین ده‌رفه‌ت که بۆی ده‌ست بدات هێرش بکاته سه‌ر ئه‌م وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: ده‌بێت کۆتایی به ئاماده بوونی په‌که‌که له قه‌ندیل بهێنرێت ئه‌و ناوچه‌یه ببێته زۆنگاوی تیرۆریسته‌کان. بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا به ئارامی و سه‌قامگیری بگات ده‌بێت بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له قه‌ندیل به ته‌واوی خاپوور بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت به‌ر له‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی باکووری عێراق بێنه ناو خاکی تورکیا به‌ر به‌م کاره بگرین و ئه‌م هێرشانه له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه وشک بکرێت. ئۆپراسیۆنه‌که به سه‌رکه‌وتوویی ده‌ستی پێ کردووه و درێژه‌شی ده‌بێت.
بۆچوونی ئێوە