ده‌ستگیر کردنی ۳ داعشی له‌ سه‌لاحه‌دین/شکستی هێرشێک له‌ ئه‌نبار

ده‌ستگیر کردنی ۳ داعشی له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و شکستی هێرشێکی تیرۆریسته‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار گرنگ ترین هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقن.

 به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆری سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ئۆپراسیۆنه‌، سوپای عێراق توانی ۳ تیرۆریستی داعش له‌ ڕۆژئاوای سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر بکات.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، تیرۆریسته‌کان له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون که‌ به‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌نبار بکه‌نه‌ ئامانج.

ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق و دوای کاری هه‌واڵگری ورد پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی له‌ناو بردنی پاشماوه‌کانی داعش هێشتا له‌م وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 19695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =