به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، به‌کر بوزداغ، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له کاردانه‌وه به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل له باڵاترین ئاستی پێشێل کردنی مافی مرۆڤه. ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکاش ته‌نیا بۆ پشتیوانی زیاتر له ئیسڕائیله و ئه‌مریکا خۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا زیادی کرد: هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه به هۆی ئیسڕائیله‌وه له‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌کشێته‌وه خۆی بڕیاری دوژمنکارانه‌ی ئه‌م وڵاته نیشان ده‌دات.
ڕۆژی پێشوو ئه‌مریکا به بیانۆی ئه‌وه‌ی که بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه له دژی ئیسڕائیل ده‌درێت له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کشایه‌وه.
نیکی هه‌یلی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وڵاتانی ڕووسیا، چین، کۆبا و میسری به هۆی دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکا بۆ هه‌موار کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه تاوانبار کرد، ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپایش گرت که ئاماده نین هیچ هه‌نگاوێک بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه هه‌ڵبگرن.
شایانی باسه که ترامپ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی کرد بوو که ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ۴۷ ئه‌ندامییه ئه‌گه‌ر هه‌موار نه‌کرێته‌وه، لێی ده‌کشێته‌وه.
نیکی هه‌یلی به ئاماژه به ڤێنێزۆئلا، چین، کۆبا و کۆنگۆ پاگه‌نده‌ی کرد: له ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بڕوانن، ده‌بینن که هیچ مافێکی سه‌ره‌کی تێدا جێبه‌جێ ناکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: دژایه‌تی و دوژمنی بێ کۆتایی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به نیسبه‌ت ئیسڕائیل نیشان ده‌دات که تاکوو چه‌ند ده‌مارگری سیاسی تێدا زاڵه نه‌ک مافه بنه‌ماییه‌کانی مرۆڤ.
شایانی باسه، ئه‌م کشانه‌وه نوێترین کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، ئه‌ویش دوای کشانه‌وه له به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ژینگه‌ی پاریس.
Your Comment