به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، رۆژی چوارشه‌مه ۳۰‌ی جۆزه‌ردان ڕێوڕه‌سمێک بۆ یاد و بیر ئانینی مامۆستا "بێوه‌ی" له شاری سنه به هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی ئادانی ئه‌ده‌بی کوردستان به‌ڕێوه‌برا.
له‌م کۆڕه‌دا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مامۆستایانی حوجره و زانکۆ به‌شدار بوون، ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا شێخ ئه‌مین له‌وانه "دیوانی شێعر" و کتێبی "ته‌سه‌وف چیه" لێکدرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا ئازاد عه‌بدوڵاهی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئادانی ئه‌ده‌بی کوردستان، ئاماژه‌یه‌کی به کاروچالاکییه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دا و جه‌ختی کرد : هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر که‌سایه‌تییه گه‌وره و نه‌ناسراوه‌کانی کوردستان به خه‌ڵک بناسێنن.
له به‌شێکی تردا دوکتۆر ڕه‌ئووف ڕه‌هنمون، ده‌ستی دایه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا بێوه‌ی له دیوانه شێعرییه‌که‌یدا و له ئاماژه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی له کتێبی ته‌سه‌وف چیه و دیوانه‌که‌ی شێخ ئه‌مینی له باره‌ی زاراوه، قه‌واره و جوانییه ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه شیکرده‌وه.
دوکتۆر ڕه‌هنمون جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که مامۆستا شێخ ئه‌مین سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی که‌سایه‌تییه‌کی به توانا و قه‌ڵه‌م ره‌نگین بووه له ئه‌ده‌بیاتی کوریدا و بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ویندارانه، ئایینی و ته‌نه‌ز و و موناسه‌باتی به باشی و سه‌رکه‌وتوانه له شعێره‌کانیدا نه‌خشاندووه.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌زیری، دوکتۆر نه‌وید نه‌قشبه‌ندی، مامۆستا محمد امین میرزایی ناسراو به میرزایی هه‌ورامی و چه‌ند مامۆستایه‌کی دیکه‌ش هه‌ر یه‌که‌و به‌ش به حاڵی خۆیان ئاوڕیان له به‌رهه‌مه‌کان و که‌سایه‌تی شێخ ئه‌مین دایه‌وه.
مامۆستا شێخ محه‌مه‌د ئه‌مین سڕاجه‌دین نه‌قشبه‌ندی کوڕی حه‌زره‌تی شێخ عه‌لائه‌دین و برای حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی(شێخ عوسمانی دووڕۆ)یه و ساڵی ۱۳۱۰ له بیاره‌ی عێراق له دایک بووه دوای خوێندنی وانه سه‌ره‌تاییه‌کان له حوجره‌کانی کوردستانی عێراق له خزمه‌تی پیرانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، بۆ خوێندنی وانه له زانکۆ هاتووه‌ته تاران و پاش ته‌واو کردنی خولی کارناسی له ڕادیۆ تاران و رادیۆ کرماشان کاری کردووه و ماوه‌یه‌کیش به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان بووه له شاری سنه.
شێخ ئه‌مین جگه له دیوانێکی به‌نرخی شێعر کتێبێکی به ناوی "ته‌سه‌وف چیه" به زمانی کوردی هه‌یه که به وته‌ی کارناسانی بابه‌ته ئایینی و عێرفانییه‌کان یه‌که‌مین کتێبی گشتگیری ته‌سه‌وفه به زمانی کوردی و له‌و بواره‌دا که‌م وێنه‌یه.
Your Comment