ئاوی ڕوباری دیجلە به‌ر نه‌ده‌ن په‌که‌که‌ له‌ دژی تورکیا به‌کاردێنین

سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر ھەڕەشەی له‌ سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و ده‌ڵێت: ئەگەر دەست لەگرتنەوەی ئاوی ڕوباری دیجلە ھەڵنەگرێت، ئەوە (پەکەکە) لەدژی وڵاتەکەی بەکاردەھێنن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند: "بژاردەی سەربازیی بۆ سنوور بەزاندنەکەی سوپای تورکیا لەبەردەم عێراق کراوەیە".

ده‌شڵێت: "ئەگەر حکومەتی تورکیا و سەرۆک کۆمارەکەی دەست لەگرتنەوەی ئاوی ڕوباری دیجلە ھەڵنەگرن و بە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان نەھاتنە ژێرباری، ئەوە حکومەتی عێراق دەتوانێت چەندین کارتی فشاری بەھێز لەدژی تورکیا بەکاربھێنێت، کە گرنگترینیان بەکارھێنانی (پەکەکە)یە".

بەوتەی حاکم زاملی "ئەگەر نامرۆڤایەتی تورکیا بگاتە ئەو ڕادەیەی ئاوی خواردنەوە لەھاووڵاتیانی عێراق ببڕێت، ئەوە بەواتای ڕاگەیاندنی جەنگ دێت، بۆیە یەکێک لەئامرازەکانی بەردەستمان، بەکارھێنانی پەکەکە دەبێت دژی تورکیا".

وتیشی:"کۆمەڵێک کارتی فشاری بەھێزمان لەبەردەستە، بەڵام بۆ ئەم قۆناغە نا، بەڵکو دوای ئەوەی عێراق بێ چارەبوو لەقەناعەتپێکردنی تورکیا".

زاملی ئەوەشی وت:"حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسیەکانی عێراق، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ پەکەکە ھەیە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر ھەبێت".

سەبارەت بەبونی سوپای تورکیا لەخاکی ھەرێم و ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەو وڵاتە دژی پەکەکە لەقەندیل، زاملی جەختیکردەوە، "بەھۆی نەبونی ڕوبەڕوبونەوە، تورکیا دەیەوێت دەسەڵاتی سەربازیی خۆی لەسوریاو عێراق فراوان بکات، بۆیە دەبێت حکومەتی عێراق ڕاشکاو و بوێربێت لەسەر ئەو سنور بەزاندنەی تورکیاو بەکارھێنانی بژاردەی سەربازییش کراوەیە".

News Code 19602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =