ڕێکخستنی سنووری باشماخ ٤٥ ڕۆژی تر کۆتایی دێت

جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری ئابووری وتی: کاری ڕێکخستنی ترمیناڵی سنووری باشماخ لەوانە قیرتاوی شوێنەکە، دامەزراندنی تابلۆ و هێڵ کێشی تا ٤٥ ڕۆژی داهاتوو کۆتایی دێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حسێن فیروزی  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دانوستانە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان کە لە ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: پارێزگاری کوردستان لە گەڵ زیادی کردنی ٣٣ دۆنمی تر لە ترمیناڵی سنووری باشماخ بە ٧ دۆنمە پەسەند کراوەکە بۆ ڕێکخستنی ئەو شوێنە ڕێککەوتووە و ئەو بڕیارە یەکێک لە باشترین کارەکانە کە ئەبێ ئەنجام بدرێت.

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگاری کوردستان وتی: ڕێکخستنی ڕێژخانەکانی ترمیناڵی سنووری باشماخ لە دەستی  ڕێکخراوی ڕێگا و گواستنەوەی جادەیی دایە و ئەو ڕێکخراوە ئەبێ سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەو بەشە وەڵامدەر بیت.

News Code 19213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =