به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له دۆیچوله، ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی قه‌یرانی داعش له عێراق و سووریا زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی ئاڵمانی بۆ ته‌ڤڵ بوون به گرووپه جۆراجۆره‌کان ڕه‌وانه‌ی دوو وڵاتی سووریا و عێراق بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕێژه‌یه ۲۴۳ که‌سیان ته‌ڤڵی هێزه‌کانی په‌که‌که و یه‌په‌گه بوون. له‌م هه‌زار که‌سه زیاتر له ۵۰۰ که‌سیان به ڕه‌گه‌ز ئاڵمانین.
ئه‌م شارۆمه‌ندانه‌ی ئا‌ڵمانیا له ۷ ساڵی ڕابردوودا، واتا له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی قه‌یران و شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که بوون.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه که چوون بۆ ناو گرووپه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام به نیسبه‌ت ۲ ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م چوونه زۆر که‌می کردووه. و بڕێک له‌و که‌سانه‌ش که‌چوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه که هێزه‌کانی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاندووه که به سه‌دان که‌سی ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکایی له ڕێزه‌کانی ئه‌واندان و ئه‌م هێزانه به مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کانی داعش ته‌ڤڵی یه‌په‌گه بوون.
Your Comment