AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١٧:٠٥

گرووپێکی تیرۆریستی لە مووسڵ تێکشکێندرا

گرووپێکی تیرۆریستی لە مووسڵ تێکشکێندرا

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنیی عێراق لە تێکشکێندرانی گرووپێکی تیرۆریستی لە مووسڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنیی عێراق سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەواڵگریی عێراق لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی گرینگدا و پێی زانیارییە وردبینانەکان توانیان گرووپێکی تیرۆریستی لە گەڕەکی حەمام عەلیل لە شاری مووسڵ تێکبشکێنن و تەواو ئەندامانی قۆڵبەست بکەن.

ڕاشیگەیاند: ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەیەویست بە کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی بێ تاوانی عێراقی و هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە ئەنجام بدات.

هێزەکانی عێراقی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی پێوشوێن گرتنی تیرۆریستانی داعشی و پاککردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی وڵات لە تیرۆریستان.

News ID 18976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha