به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سهرکونسولگهری ئێران له هه‌ولێر وتی: ئێمه په‌ره ده‌ده‌ین به هاوکاری فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و سهرکونسولگهرییهکانی ئێران یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
وتیشی: به‌ستنی ڕێککه‌وتنی فه‌رهه‌نگی یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئه‌م دانوستانه فه‌رهه‌نگییه که توانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری هه‌ر دوولا تێیدا نمایش ده‌کرێت.
قه‌لعه‌شاخانی ڕایگەیاند: هه‌نگاوی دیکه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که له ڕۆژی جیهانی منداڵان له هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ین که زیاترین کاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سه‌باره‌ت به منداڵان له خۆ ده‌گرێت که هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ک حه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی کوردستان له هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئێسته چه‌ند جارێک به‌رنامه‌ی باش له نێوان هه‌ردوولادا بووه، وه‌ک حه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی ئێران له سلێمانی له ساڵی ۸۲، پێشانگای کتێبی هه‌رێم له سنه له ساڵی ۹۲، ئاماده بوونی بڵاڤگه‌کانی هه‌رێم له پێشانگای کتێبی کوردستان له زستانی ڕابردوو و ئاماده بوونی شانۆکارانی هه‌رێم له زۆبه‌ی فستیڤاڵه شانۆییه‌کانی پارێزگای کوردستان و ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ی زیاتر به‌م هاوکاریان بده‌ین.
به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له کۆتایدا وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین که یه‌که‌مین فستیڤاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له سنه به‌ڕێوه ببه‌ین، ئه‌م فستیڤاڵه پێشتر له ژێر ناوی ڕۆژنامه کوردییه‌کان به‌ڕێوه‌وه ده‌چوو، به‌ڵام هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان فستیڤاڵه‌که له ئاستێکی به‌رفراوان تر به‌ڕێوه ببه‌ین.
Your Comment