به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان و سه‌رۆکی لیستی سائیرونی عێراق له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆکی لیستی فه‌تح و ڕێکخراوی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی به‌غدا گفتوگۆیان کرد.
له‌م دیداره که له نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له به‌غدا به‌ڕێوه چوو، هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی ئه‌م دواییه له‌م وڵاته قسه‌یان کرد.
سه‌در له‌م دیداره جه‌ختی کرد که هه‌رچی زووتره ده‌بێت حکومه‌تی داهاتوو پێک بێت و خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵک و وڵامدانه‌وه به خواسته‌کانیان ده‌ست پێ بکات. ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که هه‌موو ڕه‌وته سیاسییه‌کانی عێراق ده‌بێت به‌شداری ده‌وله‌تی نوێی عێراق بن.
هه‌روه‌ها هادی عامری سه‌رکه‌وتنی لیستی سائیرۆنی له سه‌در پیرۆز کرد. هادی عامری هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوری مالکی، عه‌مار حه‌کیم، ئه‌یاد عه‌لاوی و مه‌سعوود بارزانی دیداری کردووه.
نووسینگه‌ی عامری ئاماژه‌ی داوه که سه‌رۆکی لیستی فه‌تح به تهلهفوونی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کردووه.
Your Comment