AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ٠٧:٣٥

کوژرانی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا وەدرۆ خرایەوە

کوژرانی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا وەدرۆ خرایەوە

سەرچاوەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا هەواڵی کوژرانی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی حەمای وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا هەواڵی پێوەندیدار بە کوژرانی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە تەقاندنەوەی فڕۆکەخانەی حەمای وەدرۆ خستەوە.

ئەو سەرچاوە بەیانی کرد: ڕاوێژکارانی سەربازی لە فڕۆکەخانەی سەربازی حەما بوونیان نییە. ئەنبار یا پادگانە سەربازییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی حەما نین.

شیاوی باسە کە بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا فەرمییەکان و چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕۆژی هەینی چەندین تەقینەوە فڕۆکەخانەی سەربازی حەمای لەراندەوە.

فڕۆکەخانەی حەما سێهەمین فڕۆکەخانەی سەربازی گەورەی سووریا و ناوەندی سەرەکی پشتیوانی و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە باکووری سووریایە.

News ID 18958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha