بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا هەواڵی پێوەندیدار بە کوژرانی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە تەقاندنەوەی فڕۆکەخانەی حەمای وەدرۆ خستەوە.
ئەو سەرچاوە بەیانی کرد: ڕاوێژکارانی سەربازی لە فڕۆکەخانەی سەربازی حەما بوونیان نییە. ئەنبار یا پادگانە سەربازییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی حەما نین.
شیاوی باسە کە بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا فەرمییەکان و چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕۆژی هەینی چەندین تەقینەوە فڕۆکەخانەی سەربازی حەمای لەراندەوە.
فڕۆکەخانەی حەما سێهەمین فڕۆکەخانەی سەربازی گەورەی سووریا و ناوەندی سەرەکی پشتیوانی و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە باکووری سووریایە.
Your Comment