به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی دی ڤۆڵت، یه‌کێک لە بەرپرسە سیاسییەکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سەروبەندی ده‌ست پێ کردنی خولی نوێی دانوستانی نوێنه‌ره‌کانی ئه‌رووپا و ئێران وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نابێت هەڵوەشێتەوە.
ئه‌و زیادی کرد: چوارچێوه‌ی به‌رجام ده‌بێت بمێنێته‌وه و ده‌توانین چه‌ند خاڵێکی پێی زیاد بکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی گه‌ماڕۆکانیش لاببرێن و دواجار سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش بۆ ڕێککه‌وتنه‌که بگه‌ڕێنینه‌وه. ئه‌م خاڵانه ده‌توانێت سه‌باره‌ت به دروست کردنی مووشه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه بێت.
ئه‌م سیاسییه ئه‌ورووپاییه جه‌ختی کرد: پشتیوانی و یارمه‌تییه داراییه‌کان بۆ ئێران ده‌بێت یه‌که‌مایه‌تی بێت و زیاد بکرێت به‌م خاڵانه‌ش.
ئه‌م ڕۆژنامه ئاڵمانییه ئاماژه‌ی داوه که ڕێکاره‌کانی ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌رجام سه‌رنەکەوت و کاریگه‌ری که‌می به سه‌ر کێشه‌ی ئابووری ئێرانه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه بڕیار وایه که له ڤیه‌ن دانوستانی نوێ بکرێته‌وه که ئه‌مجاره‌یان بابه‌تی مووشه‌کی ئێرانیش له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌ورووپاییه جه‌ختی کردووه که ده‌بێت له پێناو ڕێککه‌وتنێکی نوێی ناڤۆکی، پێشنیاری ماڵی نوێ به ئێران بدرێت، وه‌ک پێشنیاری ئه‌ورووپاییه‌کان به تورکیا.
تورکیا له پێناوی وه‌رگرتنی ۴ ملیۆن ئاواره‌ی سووری به بڕی ۶ ملیار یۆرۆ پاره‌ی له ئه‌ورووپاییه‌کان وه‌رگرت. ئه‌مه له حاڵێک دایه که به‌رپرسانی ئێرانی له‌مباره‌وه هیچ شتێکیان نه‌درکاندووه.
Your Comment