به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ری خه‌به‌ری" رأی الیوم"، بورۆداوکین، نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، سه‌باره‌ت ب زه‌رووره‌تی به‌شداریی کورده‌کان له دانوستانی ئاستی سووریا له ژێنێڤ وتی: له ئێستادا کورده‌کان به‌شێکی گه‌وره و سه‌ره‌کی سووریا‌ن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداریی بکه‌ن له کۆبوونه‌وه‌ی بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان.
وتیشی: به‌بێ ئاماده‌بوون و به‌شداریی کورده‌کان ناکرێ ڕێگاچاره بۆ هیچ کام له کێشه‌کان و قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه.
ئه‌م دیپلۆماته ڕووسیه جه‌ختی کرد: کورده‌کانی سووریا به جیدی و دلێرانه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئه‌وان له هه‌وڵدان که وڵاته‌که‌یان سووریا، له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان ڕزگار بکه‌ن.
وتیشی: کورده‌کان له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سووریادان، ئه‌وان دانوستانکاری یاسایین و جگه له‌مه‌ش، ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌کانی مسکۆ و قاهیره‌دا بوون و هه‌ر بۆیه مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان و ڵاتهکهیان هه‌یه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕووسیا له نووسینگه‌ی ئه‌ورووپایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، هۆکاری دواکه‌وتنی دانوستانی سووریای بۆ هه‌ڵوێستی نهسازێنهری وه‌فدی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری دانیشتووی ڕیاز گه‌ڕانده‌وه.
Your Comment