فەلسەفە وزانستە عەقڵیەکان لە حوجرەی زانستی قوم و تاران  برەو پێبدرێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت لەسەر پێویستیی ناساندنی کەسایەتی و دەنگی گەورەکانی فەلسەفە ڕایانگەیاند کە دەبێ فەلسەفە لە حوجرە زانستییەکانی قوم و هەروەها تارانیش برەوی زیاتری بێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ بەرێوەبەرانی کۆنگرەی حەکیمی تاران بۆ ڕێزگرتن لە کۆچکردوو ئاغە عەلی مودەڕس زەنووزی کە ڕۆژی 3  گوڵان بەڕێوەچوو. بەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی کۆنگرەکە خوێندرایەوە.

   ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا جەختیان کرد کە بانگهێشت کردنی گەنجان بۆ زانستی عەقڵی و ئاوڕدانەوەی حوجرە زانستییەکان بۆ زانستە عەقڵییەکان بە تایبەت  فەلسەفە زۆر گرینگە.

 ئەوشیان دووپات کردەوە کە دەبێ دەبێ فەلسەفە لە حوجرە زانستییەکانی قوم و هەروەها تارانیش برەوی زیاتری بێت.

News Code 18334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =