بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، ڕزگار حەمە محێدین، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو دەتوانن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بە پێی رێککەوتنی نووسینگەی کۆمیسیۆنی پارێزگای سەڵاحەدین و پارێزگای سلێمانی کارتی دەنگدانی ئاوارەکانی خورماتوو دەنێردرێت بۆ سلێمانی و ئاوارەکان دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە و دەنگی خۆیان بدەن.
ئەم بەرپرسە عێراقییە هەروەها وتی: بە هەمان شێوە ئاوارەکانی کەرکووک و نەینەوا و ئەنباریش دەتوانن لە بنکە تەرخان کراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەنگی خۆیان بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییێکمان کردووە.
شایانی باسە کە هەڵبژارنەکانی پارلمانی عێراق ۲۰ی گۆڵان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment