بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ئێس ئێن ئێن، فەرماندە قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمەرگە ڕاگه‌یاند: هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته بانكی كوردستان و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌وێشه‌وه بۆ بانكی مناره بگوازرێته‌وه چوونكوو وه‌زاره‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكی مناره ده‌كات بۆ خه‌رج كردنی هاوكارییه‌كه.
ئەو زیادی کرد: مادام هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت.
جێگەی ئاماژەیە، ماوه‌ی سێ مانگه مووچه‌ی پێشمه‌رگه دوا ده‌خرێت بۆ دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له كاتێكدا ئه‌وان بڕیاری ژماره ۱۹ی په‌رله‌مانیان هه‌یه كه ده‌بێت بژێوی ژیانیان چاک بكرێت و له‌م خشتهشدا ده‌بێت یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بن كه مووچه‌یان پێ ده‌درێت.
شایانی باسە کە هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی هەیە، بەغدا تاکوو ئێستە ئامادە نەبووە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکات و ڕایگەیاندووە کە داهاتی فرۆشی نەوت لە چەند ساڵی ڕابردوو لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نادیارە.
Your Comment