هەوڵی جدی بەرپرسان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سنوورنشینەکان

فەرمانداری سەقز ڕایگەیاند: هەوڵەکان لە نێوان بەرپرسانی پارێزگای کوردستان و نوێنەرانی خەڵک لە مەجلیس بە جدییەتەوە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمانداری سەقز، عەلی ئەکبەر وەرمەقانی لە میانەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە بازاڕیانی سەقز کرد دان بە خۆیاندا بنێن و وتی:  هەوڵەکان لە نێوان بەرپرسانی پارێزگای کوردستان و نوێنەرانی خەڵک لە مەجلیس بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سنوورنشینەکان بە جدییەتەوە درێژەی هەیە.

ئەو زیادی کرد: چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی کرماشان و ئازەربایجان و سیستان و بەلوچستانیش هەوڵی خۆیان وەگڕ بخەن تاکوو دەوڵەت بە بڕیارەکەی خۆیدا بچێتەوە. لەم نێوانەدا بەدوادا چوون بۆ کردنەوەی بازاڕچەی سێفی سەقز درێژەی هەیە.

فەرمانداری سەقز ئاماژەی دا: ئێمە ڕۆژانی نەورۆزیش لەگەڵ نوێنەری سەقز لە مەجلیس سەردانی بازاڕیانمان کرد و هەموو داواکارییەکانی ئەوانمان بیست و زۆربەشی داواکاری ڕەوان. ئێمە بەڵێنمان داوە چارەسەری بکەین و بەردەوامین لە هەوڵەکانی خۆمان.

ئەو جەختی کرد: ڕۆژی ۲۷ی خاکەلێوە بە هوڕێی بازاڕیانی سەقز سەردانی پارێزگاری کوردستانمان کرد، ئەوان باڵێنیان دا کە بابەتی دابەزاندنی باج لە سنوورەکان بۆ ۲۰ لە سەد یان ۳۰ لە سەد لە ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات و خەڵک دان بە خۆیاندا بنن.

وەرمەقانی لە کۆتایدا وتی: پارێزگاری کوردستان بە ڕوونی بەڵێنی دا کە لە دوای چارەسەر کردنی کێشەکانی سنوورنشینەکانە و ئەمەش یەکێکە لە یەکەمایەتییەکانی خودی ئەو. هەر بۆیە دیسان لە بازاڕیانی زەحمەتکێش و تێگەیشتوو داوا دەکەم کە دان بە خۆیاندا بنن تاکوو کێشەکان چارەسەر بێت.

News Code 18214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =