بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەلوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستدرێژیی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر خاکی سووریا، ڕایگەیاند: پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا بۆ ئێمە زۆر گرینگە.
چاوش ئۆغڵۆ وتیشی: ئەگەر لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە شاری مەنبەج ڕێکنەکەوین، ئەنقەرە خۆی سنووری سووریا لە یەپەگە پاک دەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: لەو ئەگەرەدا پێکهاتەی ئیداری و ئەمنیی شاری مەنبەج پاش دەرچوونی هێزەکانی یەپەگە لەو ناوچەیە، بە پێی دیموگرافیای مەنبەج دیاری دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە گەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گفتوگۆی تەلەفونی ئەنجام داوە.
Your Comment