بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەیەوێ ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە سووریا تا کاتی زاڵبوون بە سەر تیرۆریستانی مەنبەج، قامیشلۆ و کۆبانی درێژە پێ بدات.
وتیشی: تا ئێستا ٣٦٢٢ چەکدار لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون کوژراون. ئێمە درێژە بە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مەنبەج، قامیشلۆ، کۆبانی و رەئۆسولعەرەب تا وەدەرنانی تیرۆریستەکان دەدەین.
ئەردۆغان جەختی کرد: داوامان لە دەوڵەتی عێراق کردووە کە باکووری عێراق لە چەکدارانی کورد پاککاتەوە و ئەگەر پێویست بێت لەوێشدا ئۆپەراسیۆنمان دەبێت.
شایانی باسە کە سوپای تورکیا لە رۆژی ٣٠ی مانگی سەرماوەزەوە ئۆپەراسیۆنێکی لە شاری عەفرین لە باکووری سووریادا لە دژی هێزە کوردەکانی پاڵپشتکراوی ئەمریکا دەست پێکردووە کە بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشقە.
Your Comment