تورکیا تەواو رێگەکانی عەفرین بۆردومان دەکات

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی سووریا ڕایگەیاند ئیدعای پێشڕەویی تورکیا بەرەو عەفرین پاگەندەیە و سوپای تورکیا تەواو ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر شاری عەفرین بۆردومان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی سووریا ڕایانگەیاند کە هێزەکانی تورکیا تەواو ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر عەفرین لە باکووری سووریایان بۆردومان کردووە.

بە پێی ئەو هەواڵە یەپەگە هەروەها ئیدعای تورکیا سەبارەت بە گەمارۆدانی عەفرینیان ڕەت کردەوە و ئەو لێدوانانەیان بە پاگەندەی تورکیا زانی.

نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆیتێرز وتی بە هۆی بۆردومانی رێگەکانی سەر عەفرین، ئیمکانی هاتوچۆ بۆ ئەو شارە نییە.

پێشتر سوپای تورکیا ڕایگەیاندبوو کە بە هاوکاریی هێزی بەرهەڵستکاری سووری گەیشتۆنەتە چەند کیلۆمەتریی عەفرین و ئەو شارەیان بە تەواوی گەمارۆ داوە.

لە ڕاگەیێندراوی سوپای تورکیادا هاتووە کە هێزەکانی تورکیا توانیویانە شوێنە گرینگەکانی ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەن و نیوەی ناوچەکە لە بندەستی سوپای تورکیایە.

News Code 17497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =