بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی بیست و دووهەم و دیداری کۆتایی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان یانەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە ڕووبەڕووبوونەوەی نوێنەری کوردستان لە پلەی سێهەم کۆتایی هات.
یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە بە هەوڵی یاریزانە بەنرخەکانی ئەو یانەیە بە ٤٨ خاڵەوە لە پلەی سێهەم وەستا.
شەرمین ڕەحمەتی بەرپرسی تەکنیکی، بەیان مەحموودی سەر ڕاهێنەر، سروە حەیدەر و پەریسا بەهەشتی زاد یاریدەدەری ڕاهێنەر، ڕاشین حەمیدی ڕاهێنەری دەروازەبانەکان، سومەیە موستەفاپوور وەکوو ڕاهێنەری لەش ساز نوێنەری پارێزگای کوردستان لە ئەو کێبڕکێیانە رێنوێنی و هاوڕێییان کرد.
Your Comment