به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ئیمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا دوێنێ دووشه‌مه به دووباره کردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌کانی پێشووی هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌باره‌ت به سوودبردنی ده‌میشق له چه‌کی کیمیایی، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌م وڵاته‌ی کرد.
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌ر له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به سووریا ده‌ست پێ بکات، وتی: فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یه تاکوو هێرشی ئامانجدار له شوێنێکی سووریا ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌وان له چه‌کی کیمیایی سوود ببه‌ن.
ئه‌و له درێژه‌دا مسکۆی تاوانبار کرد که که‌مکاری ده‌کات له گه‌یاندی یارمه‌تی به‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریسته‌کانه له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
ماکرۆن وتی: کاتێک به‌ڵگه به ده‌ستمان بگات که له هێڵه سووره‌کان، وه‌ک به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی تێپه‌ڕ بوون، هه‌مان ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین که ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کردی و هێرشی ئامانجدار ده‌که‌ین.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ده‌وڵه‌تی سووریا پێشتریش ڕایگه‌یاندووه که تیرۆریسته‌کان به ئامانجی شێواندنی دۆخه‌که خۆیان له چه‌کی کیمیایی سوود ده‌به‌ن تاکوو ده‌وڵه‌تی سووریای پێ تاوانبار بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی سووریا له ساڵی ۲۰۱۳ سه‌رجه‌م هه‌نبانه‌ی چه‌که کیمیاییه‌کانی خۆیی ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد، ئه‌مریکا ساڵی ڕابردوو به هۆی هێرشی کیمیایی خان شه‌یخۆن زیاتر له ۵۹ مووشه‌کی باڵستیکی له بنکه سه‌ربازییه‌کانی سووریا گرت.
Your Comment