به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئارام شێخ محه‌مه‌د له لێدوانێکدا بۆ خه‌ندان ڕایگه‌یاند: ئه‌وان داواى زیادكردنى پشكى كورد و بوجه‌ى پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند که زیادکردنی پشکی بودجه‌ی کورد و پێشمه‌رگه " پێویسته به نوسراوى فه‌رمى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یان لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، پێمان بدرێت، ئه‌گه‌ر داواكانمان جێبه‌جێنه‌كرێت، بایكۆتى دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ین".
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پێشنیارى كردووه پشكى كورد له بودجه یه‌ك ترلیۆن دینار زیادبكرێت به‌وه‌ش پشكى هه‌رێم سه‌دا یه‌ك زیاد ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا فراكسیۆنه كوردییه‌كان وه‌ڵامى ئه‌و پێشنیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
Your Comment