بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیووز،خالید ئەحمەد یەکێک لە فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنی ئەنبار وتی: تیرۆریستەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی سەرەار لە باکووری ڕۆمادی کە لە ئاکامدا ۶۰ تیرۆریست کوژراون و ۱۹ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراوی داعش تێکشکاوە.
ئەو زیادی کرد: هێزەکانی ئیتیلافی نێودەوڵەتی دژە داعش پشتیوانیان لە هێزە عێراقییەکان کردووە بۆ جێگیر کردنی ئاسایش لە باکووری ڕۆمادی.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار وتی: کە فەرماندەی هێزە عەشیرەییەکانی عێراق لە باشووری ڕۆمادی لەگەڵ ۴ کەسی دیکەدا بە هۆی بۆمبدانەرییەوە بریندار کراون.
ئەو وتی: زیاتر لە دوو میلیۆن کەس بە هۆی گرانی و دەستنەکەوتنی خواردەمەنیەوە لە مووسڵ تووشی سەخڵەتی و ئازار هاتوون.
Your Comment