بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی سەباح جەدید، سەعد ئەلحەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا هیچ بەرپرسایەتیەکی بەرانبەر ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکان لە لایەن هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند لە دیداری دوایی حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی لە سەر بڕێ پرس لەوانە پێداویستی چارەسەری کێشەکان و دژایەتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر جەخت کراوە.
سەعد حەدیسی وتی بەغدا هیچ بەرپرسایەتیەکی بەرانبەر ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکان لە لایەن هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە نییە و هەولێر ئەبێ خۆی بە تەنیا وەڵامدەر بێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە پێوەندییەکانی بەغدا و هەرێم ئیستا باشتر لە ڕابردوو و تەنانەت باشتر لە پێش لە ڕیفراندۆمە.
Your Comment