به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی له میانه‌ی به‌شداری کردن له کۆنگره‌ی ۵۴۰۰ شه‌هیدی پارێزگای کوردستان وتی: ئێمه ده‌بێت له هه‌موو توانه‌کانی خۆمان بۆ گه‌شانه‌وه‌ی شه‌هیدانی کوردستان سودد ببه‌ین، هونه‌ری کوردستان توان و لێهاتووی باشی هه‌یه که له‌م بابه‌ته ئاوڕ بداته‌وه و ده‌بێت سه‌رمایه‌دانه‌ری تێدا بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له حه‌وزه‌ی هونه‌ری وه‌ک هاوکاری کردنی کۆنگره‌ی ۵۴۰۰ شه‌هیدی کوردستان کتێبی "موحه‌به‌تی شاراوه"مان له چاپ دا، هه‌روه‌ها حه‌فته‌ی نمایش دانی فیلمی به‌رگری پیرۆزمان له ئه‌ستۆ گرتووه. له دوای ئه‌وه‌شین که فستیڤاڵێکی هونه‌ره جوانه‌کان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان بکه‌ین.
مورادی هه‌وه‌ها وتی: ساڵی ڕابردوو له فستیڤاڵی فیلمه کورته ۱۰۰ چرکهییهکان ۳ که‌سی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که فیلمسازه کورده‌کان بوون و هه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر و جیهانییه‌کانیش به‌شداری زۆر باشیان هه‌بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که ههونهری سینه‌ما له کوردستان لێهاتووی و توانی زۆر باشی هه‌یه و ده‌توانێت له داهاتوو کارێکی زۆر گه‌وره له ئاستی جیهانی تێدا بکرێت. هیوادارم به‌رپرسان ئاوڕی زیاتر له‌م چینه هونه‌رییه بده‌نه‌وه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: لام وایه ئێمه ده‌توانین له کوردستان فستیڤاڵی فیلمی شه‌هیدان به‌ڕێوه ببه‌ین و وه‌ک خۆمان ئاماده‌ین هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی وه‌ها فستیڤاڵێک بکه‌ین. ئێمه ده‌بێت له‌مه تێبگه‌ین که بودجه ته‌رخان کردن بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان کاریگه‌ری زۆر باشی له هه‌موو ڕووێکه‌وه له کۆمه‌ڵگا ده بی.
Your Comment