بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر وڵایەتی شەوی چوارشەممە لە کۆنفڕانسی خوێندکاری پاڵپشتی لە ئینتفازەی فەلەستین کە لە هۆڵی قودسی مەزاری ئیمام ڕەزا بەڕێوە چوو ئاشکرای کرد: هەندێک لە ڕووی نەزانیەوە دەبنە کەرەسەیەک بۆ دوژمنان تا دژی ئارمانەکانی دەسەڵات قسەگەلێک بکەن.
نابراو زیادی کرد: لە ئەو دروشمانە وەکوو نە غەزە، نە لوبنان تێنەگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەرچاوە. کەسێک ناتوانێت بڵێت ماڵی دراوسێ ئاگری تێبەربووە و هیچ پێوەندیەکی بە منەوە نییە.
وڵایەتی وتی: ڕۆژهەڵاتی ناڤین دڵی جیهانە و تەواوی وڵاتەکانی دەیانەوێت لە ئەم شوێنە دەوریان هەبێت. چۆن دەکرێت لە هەرێمی کوردستان ئاڵای ئیسرائیل هەڵبکرێت لە ڕۆژی ڕیفراندۆم و ئێمە بێدەنگ بین؟.
ناوبراو وتیشی: جیاوازیەک لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپا نییە و هەر کامەیان دەورێک دەگێڕن. فەڕەنسا و ئینگیلیز کێن و چ کارەن کە بیانەوێت لە سەر پرسی مووشەکی ئێران قسە بکەن.
Your Comment