AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ٢٣:٢٦

کاردانەوەی بەشار ئەسەد بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین

کاردانەوەی بەشار ئەسەد بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین

سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەشار ئەسەد بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا ناسراو بە شاخەی زەیتوون لە عەفرین کاردانەوەی نواند.

سەرۆک کۆماری سووریا وتی: دەستێوەردانی دوژمنانەی تورکیا  لە عەفرین جودا لە سیاسەتی ڕژێمی تورکیا کە لە سەر پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان دانراوە، شتێکی دیکە نییە.

بەشار ئەسەد ئاماژەی دایە سەر پاڵپشتی لە ئێران لە سووریا لە تەواوی بوارەکان بە تایبەتی شەڕ دژی تیرۆریزم  کە لە سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا دژی تیرۆریستەکان دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە.

کەماڵ خەڕازیش لە سەر درێژەی گۆڕانەوەی ڕوانگەکان و هاوکاریپتەوی نێوان سووریا و ئێران بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ پیلانە دەرەکییەکان جەختی کرد و وتی: پلانی سووری- ئێرانی دەورێکی ئەرێنیی لەو بوارەوە گێڕاوە.

News ID 16267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha